کوردستان

​ كۆمسیۆن لەبارەی لیستی كاندیدەكان بڕیاریدا

نهانیوز- هەواڵەکان

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدی حزب و لیستەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.

هەرچەندە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، ئەمڕۆی وەك دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان دیاریكردبوو، بەڵام وەك پێدانی دەرفەت بەلاینەكان ماوەكەی بۆ كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند تا ئێستا هیچ داواكارییەكمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان بەدەستنەگەیشتووە، درێژكردنەوەی وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانیش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پێدانی دەرفەتی زیاترە بەلایەنە سیاسییەكان.
وتەبێژی كۆمسیۆن دەشڵێت، كۆمەڵێك حزب و لایەن هەیە ناوی خۆیان تۆماركردووە، بەڵام دەرفەتی زیاتریان داوە بەوانەی ناوی خۆیان تۆمارنەكردووە تا كارەكانیان رێكبخەن.

ئەوەشی رونكردوەتەوە، دوو هاپەیمانی لە هەر چوار بازنەكە ناوی خۆیان و بەربژێرەكانیان تۆماركردووە، كاری سەرەكی كۆمسیۆن پاش تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان پێداچوونەوەیە بە مەرجەكانی خۆكاندیدكردن.


2024-03-28
زیاتر...