هەواڵ

یەکێتی نیشتیمانی پڕۆژەیەکی سێ پاکێجی ئامادەکردووە

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی ھات و وتەبێژی ئەو حزبەش ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی سێ پاکێجییان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی ئامادەکردووە.

لە دوای کۆبوونەوەکە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیەکی سیاسییان ئامادەکردووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی  و لە سێ پاکێج پێکھاتووە.

وتیشی، وردەکاریی پڕۆژە سیاسییەکە لە کۆبوونەوەکانیاندا بە شاندی پارتی ڕادەگەیەنن.

ھەر لەو بارەیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی تایبەت بە نھا وتی " لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە بۆ ئەم قۆناغە یەکێتی چۆن مامەڵە بکات و ئامادەکاریش بووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەم نزیکانە کە بڕیارە شاندێکیان بێتە سلێمانی".

وتیشی " ئومێدمان ھەیە بەمنزکانە لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی و حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت".


2019-02-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.