هەواڵ

ئێستا گەیشت.. عێراق یەکەم هەڵوێستی بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت "15ی مانگی هەشت، هەردوو لیژنەی باڵای عێراق – تورکیا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی ‌هێزەکانی ئەنقەرە لە هەرێمی کوردستان، تائێستا هیچ هێرش و ئۆپراسیۆنێک ئەنجامنەدراوە و تەنیا چەند جموجۆلێک هەیە ئەو جموجۆڵانەش لە ساڵی 1991ـەوە بوونیان هەیە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆتاییهاتنی لوتکەی ناتۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە کاتی بەرێوەچوونی ئەو لوتکەیەدا چەندین گفتوگۆ و دیداریان لەگەڵ هاوپەیمان و وڵاتانی هاورێێ عێراق هەبووە بەتایبەتی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد "پوختەی گفتوگۆکان لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق بووە لەگەڵ وڵاتانی ئەندمی ناتۆ و دۆسیەی جەنگی غەززە و دۆخی سەربازیی عێراق، تەوەرێکی گفتوگۆکانیش لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا بوو، بەڵام بابەتی سەرەکیی دانیشتنەکان بابەتی ئابووری و سیاسی بوون.

فوئاد حوسێن ئەوەشی خستەڕوو، چاوی کەوتووە بە وەزیرەکانی دەرەوەی کوەیت، ئیسپانیا، بەحرەین، ئەمریکا، کرواتیا و تورکیا، هەروەها دانیشتنێکی لەگەڵ ڵۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەنجامداوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا دیداری بەردەوامیان هەیە و لە واشنتنینش چاوی بە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە کەوتووە، رۆژی 15ی مانگی هەشت، لیژنەی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن لەگەڵ لیژنەی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان گفتوگۆ لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەنقەرە لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لیژنە باڵاکانی هەردوولا "لیژنەی ئەمنی سیاسی"ـن.

فوئاد حسێن دەشڵێت "هێزەکانی تورکیا تا ئێستا هێرشێکی لەناو عێراقدا نەکردووە و تەنیا کۆمەڵێک جموجۆڵی سەربازی هەیە، ئەو جموجۆڵانەش لە ساڵی 1991ـەوە هەیە.
 
2024-07-12
زیاتر...