پارتی شاندێک بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەنێرێتە سلێمانی
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
بەپێ زانیارییەکانی نھا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بێنە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتیدا کۆببنەوە و سەرکردایەتیەکی یەکێتیش دەڵێت، ئومێدی ڕێکەوتن زیاترە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند " لەگەڵ حاکم قادر گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیم ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندووم لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دێنە سلێمانی و لەگەڵماندا کۆدەبنەوە".
وتیشی " بەڵام بە دیاریکراوی نازانرێت سبەینێ یاخود دوو سبەی دەبێت".
سەرکردەکەی یەکێتی وتیشی " ئومێدی ڕێکەوتن زیاترە و یەکێتی و پارتی پێویستە ھەر ڕێکبکەون و ئەم وڵاتە بە ئاژاوە و کێشە ناچێت بەڕێوە و خەڵک توانای خۆڕاگرتنی نەماوە و پێویستیان بە خۆشگوزەرانیە، بۆیە لە کۆتاییدا یەکێتی و پارتی ھەر پێویستە ڕێکبکەون بەڵام رەنگە کاتی بوێت".
|