وەرزش

ریاڵ مەدرید پێکانی یاریزانێکی یانەکەی راگەیاند


فێرلاند مێندى یاریزانى نوێى ڕیاڵ مەدرید بەهۆى پێکانەوە بۆ ماوەى سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەریدا ئاشکرایکرد، فێرلاند مێندى فەڕەنسى توشى پێکانى ماسولکەیى بووە لە ڕانى ڕاستیدا و لە چاوەڕوانى بەرەوپێشچوونى پێکانەکەیدان.

ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مێندى، کە لەم هاوینەدا لە لیۆنى فەڕەنسیەوە پەیوەندى بە یانە مەدریدیەکەوە کرد، بۆ ماوەى سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و پێشبینیشدەکریت لە سەرەتاى وەرزى نوێ بیبەشبێت.

پێکانى مێندى لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردووشدا مارکۆ ئەسینسیۆى هاوکارى توشى پێکان بوو، کە ئەم پێکانەکەى قورشترە و نەشتەرگەرى بۆ دەکرێت و ماوەى شەش بۆ هەشت مانگ دووردەکەویتەوە.
2019-07-26
زیاتر...