تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی دزینی 70 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌ستگیركرا
ئاژانسی نها..
لە گوندێکی سنوری قەزای پشدەر پۆلیس تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد کە 70 هەزار دۆلار و چەکێکی جۆری ویزەی دزی بوو.
ئه‌مڕۆ 24ی ئایاری 2019 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، له گوندی (قندۆڵ) له ده‌فه‌ری پشده‌ر تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ش . ح . ح) له دایك بووی ساڵی 1988 دانیشتووی هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد كه تۆمه‌تباره به دزینی 70 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و چه‌كێكی جۆری ویزه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌ره‌و ئێران ڕایكردووه و دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له لایه‌ن هێزه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، شه‌وی ڕابردوو ویستویه‌تی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ڕێگه‌ی سنوره‌كانی قه‌زای پشده‌ر بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر كرا.
|