كهشناسی: باران بارین دهستپێدهكاتهوه
ئاژانسی نها..
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاویكردهوه، سبەی ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەری ناوچەکان و بارانبارین و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە دواى نیوەڕۆى شەممەوە نمەباران لە شارەکان دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاویەکانیش بارانى بەخوڕ دەبارێت و هەندێکجار هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.
بەپێى پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانى گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە دەبێت و نزمترین پلەش ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ٣٦ پلە دەبێت و نزمترین پلەش ٢١ پلە و لە دهۆکیش بەرزترین پلە ٣٦ و نزمترین پلە ٢٢ و لە کەرکوکیش بەرزترین پلە ٤٠ پلە و نزمترین پلە ٢٥ پلە دەبێت.
|