هاوڵاتییەک لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە دەشێلدرێت و گیان لەدەستدەدات
ئاژانسی نها..
کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لە شارۆچکەی قەڵادزێ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ له قه‌ڵادزێ ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كداكێشاو به‌و هۆیه‌شه‌وه شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به‌ناوی ( ش . خ . ع ) له‌دایك بووی ساڵی 1999 گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماتۆڕسكیله‌كه به پێچه‌وانه‌ی شه‌قام هاتووه و ئۆتۆمبێلەکەش له كۆڵانێكه‌وه ویستویه‌تی بچێته‌وه سه‌ر سایدی خۆی و ماتۆڕسكیله‌كه خۆی خستۆته به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و دواتر فڕێی داوه‌ته سایدی به‌رامبه‌ر و له‌و سایده‌ش بۆ جاری دووه‌م ئۆتۆمبێلێكی دیکە ئه‌و هاوڵاتیه‌ی شێلاوه به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕونیشیکردەوە، پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، به بڕیاری دادوه‌ر شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه ڕاگیركراون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
|