جیهان

حەسەن نەسروڵڵا: وەڵامی توندمان دەبێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لەبارەی تەقینەوەی پەیجەرەکان هاتە دەنگ و دەڵێت "وەڵامی توندمان بۆ ئیسرائیل دەبێت".

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لەبارەی تەقینەوەکانی دوو رۆژی رابردووی ئەو وڵاتە رایگەیاند "دوژمن بەم هێرشانە هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند و دەبێت چاوەڕێی وەڵامی توند بێت".

دەشڵێت "لە تەقینەوەکاندا ڕێژەی برینداربوونی چاو زۆرە، بەمەش فشار لەسەر نەخۆشخانەکان دروست بووە".

حەسەن نەسروڵڵا لەو پەیامەیدا ئاماژەی بەوەشکرد "گورزێکی گەورەمان بەرکەوت، بەڵام ئێمە بەم هێرشانە نابەزێین و بەبەهێزی دەگەڕێینەوە".

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە دوو رۆژی رابردوودا هەزاران ئامێری بێتەل، کە ناسراون بە پەیجەر، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە هەزاران قوربانیی لێکەوتەوە.

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.