جیهان

زەنگی مەترسی لێدرا و عێراق دەبێتە ئامانجی هێرشەكانی ئیسرائیل

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی لە راپۆرتێکدا مەترسیەکی گەورە لەسەر ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر عێراق بڵاودەکاتەوە و لە بەشێکی راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، ئەگەری هەیە عێراقیش هاوشێوه‌ی یه‌مه‌ن و لوبنان ببێتە ئامانجی ئەو وڵاتە زلهێزە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا ئاشکرای دەکات کە حەماس لەبەرژەوەندی تاران نوسینگەی خۆی لە عێراق دەکاتەوە، دەشڵێت "محەمەد حافی لەلایەن هێزەكانی حزبوڵاوە پارێزگاری ئەمنی بۆ دابیندەکرێت لە عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک گروپ و کەسایەتی عێراقی کۆبووەتەوە، جا چ لە رێکخراوە شیعییەکانەوە کە پەیوەستن بە میحوەری بەرگری یان گروپە سونیەکانەوە کە هاوبەشی فەلسەفەی ئیخوان موسلمینن لەگەڵ حەماس".

لایخۆیەوە حوسام روبەیعی، وتەبێژی پارتی خزمەتگوزارییەکان، کە پارتێکی سیاسی شیعەی عێراقییە و سەربە گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانە، ئاشکرایکردووە "ئەو نوسینگەیە ئامرازێک بۆ عێراقییەکان دابین دەکات، بۆئەوەی پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دروست بکەن".

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە، سەعد سەعدی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەدیقون، کە حزبی سیاسی شیعەیە لە پەرلەمانی عێراق وتویەتی "ئامادەبونی نوێنەری حوسییەکان لەلایەن هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە پێشوازی لێدەکرێت، بەتایبەتی نوێنەرایەتی حکومەت".

رۆژنامەی نیۆرک تایمز هەر لەبەدواداچونەکانیدا باسی لەوەشکردووە کە ئێران دەیەوێت یەكێتیەك لە هاوپەیمانەكانی دروست بكات، رۆژنامەکە لەوبارەیەوە دەڵێت "گروپە چەكدارەكانی شیعەی عێراق كە هاوپەیمانی تارانن لەلایەن بەغداوە بودجەیان بۆ دابینكراوە، ئەوەش بەشێكە لە پلانێكی گەورەتری ئێران كە دەیەوێت یەكێتیەك لە حزبوڵای لوبنان و حوسیەكان لە یەمەن و گروپەكانی نزیك لە خۆی لە عێراق دروست بكات".

دەشڵێت "لە ساڵانی رابردوودا ئێران پشتیوانی لە ژمارەیەك لەو گروپانەی كرد كەلە ناوخۆی عێرقدان و هاوسۆزی تارانن و توانی گروپی چەكداری سونە و مەسیحی و ئێزدیش لەناو ئەو گروپانەدا جێبكاتەوە".
2024-09-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.