جیهان

ئێف بی ئای هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ پشتراست دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

کەسێک رووی چەکەکەی کردووەتە شوێنی گۆڵفەکەی دۆناڵد ترەمپ لە وێست پاڵم بیچ لە ستانی فلۆریدا و لەو کاتەشدا سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا خەریکی یاری گۆڵف بووە. ئەم رووداوە وەهای کردووە پاسەوانە تایبەتەکان دەست بە تەقەکردن بکەن، بەپێی لێدوانی سێ کاربەدەستی جێبەجێکردنی یاسا. لەوبارەیەوە ئێف بی ئای ئەو هەوڵەیە پشتراست دەکاتەوە.

دەزگای لێکۆڵینەوەی فێدراڵیی ئەمەریکا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و دەڵێت "سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پارێزراوە ئامانج بووە و پێدەچێت هەوڵێک بووبێت بۆ کوشتنی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا".

لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە کاربەدەستەکانی جێبەجێکردنی یاسا ئاشکرایانکردووە "کەسەکە چەکەکەی فڕێداوە و بە ئۆتۆمبێلێکی بەرز رایکردووە و دواتر لە ناوچەیەکی تەنیشت پاڵم بیچەوە دەستگیرکراوە".

بەپێی لێدوانی سێ کاربەدەستی جێبەجێکردنی یاسا، ئەو رووداوە وەهای کردووە پاسەوانە تایبەتەکان دەست بە تەقەکردن بکەن.

هاوکات ئەو مەیدانی گۆڵفەی ترەمپ یاری لێدەکرد، تا ئەندازەیەک تەرخان بوو بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و پاسەوانەکان بڕێک لێوەی دووربوون کاتێک کەسەکەیان بینیوە بە چەکەوە. لە دەرەوەی مەیدانەکەوە دەتوانرێت ئەوانە ببینرێن کە یاری گۆڵف دەکەن.

هەر سەبارەت بە رووداوەکە، پاسەوانە تایبەتەکانی دۆناڵد ترەمپ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ یاریگاکانی گۆڵف تا بتوانن بە زوویی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە بێوەیی و بە خێرایی دەرباز بکەن. هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ بۆ پشووی ئەم هەفتەیە گەڕایەوە بۆ ستانی فلۆریدا و لە لاس ڤێگەس و لە یوتا بوو بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن. هەروەها کاربەدەستانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ناوبراو، هیچ رێنوماییەکیان نەبووە بۆ بەرنامەی رۆژی یەکشەممەی ترەمپ.

جێی ئاماژەیە، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، زۆرجار سەرلە بەیانییەکانی رۆژی یەکشەممە بە یاری گۆڵف بەسەر دەبات بەرلەوەی نانی نێوەڕۆی بخوات لە یەکێک لەو سێ شوێنی گۆڵفەی کە خۆی خاوەنیەتی لە ستانی فلۆریدا.
 
2024-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.