نها نیوز – هەواڵەکان
فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی ئێران لەبارەی سه‌ردانی پزیشکیان و وەفدی یاوەریی کە یەکێک لە ئەندامانی وەفدەکە، ئەو خانمە وەزیرە بوو ده‌ڵێت، له به‌غدا "هەموو ئەوانەی لەبەردەممان وەستابوون، بە شانازییەوە باسی دەسەڵات و شەرەفی ئێرانیان دەکرد".
فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی ئێران باس لەوە دەکات "ئێستا هەموو ناوچەکانی عێراق، دان بە دەسەڵاتی ئێران‌دا دەنێن. ئەم گه‌شته بۆ من مانایەکی زۆر قوڵتری هەبوو بەهۆی لەدەستدانی باوکم لە شەڕی عێراقدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە هەموو پارێزگاکاندا عێراق کاتێک ئێمە لەوێ بووین، هەموو ئەوانەی لەبەردەممان وەستابوون، بە شانازییەوە باسی دەسەڵات و شەرەفی ئێرانیان دەکرد".
فه‌رزانه سادق، له كابینه‌ی نوێی مه‌سعود پزیشكیان به وه‌زیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارسازی هه‌ڵبژێردراوه، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكیان دیاریكرد و عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌بڕی و دواتر په‌رله‌مان ده‌نگیدا.
فەرزانە وەک یەکەمین ژنە وەزیر لە کابینەکەی پزیشکیان دەستبەکاربووه، رۆژانی 11 و 12ی ئه‌م مانگه، لەگەڵ شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته گه‌یشته به‌غدا و دواتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
هاوکات فەرزانە سادق، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی باوكی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران - عێراقدا كوژراوه.