ئاژانسی ن‌ھا: بەشی تەندروستی
چواله یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مه به‌هاریانه‌ی زۆر پێكهاته‌ی تێدایه كه سوودبه‌خش و به‌سوودە بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چه‌وری تێدایه و وزه‌یه‌كی باشی تێدایه و دژه ئه‌كسیده و زۆرێك له ڤیتامینه‌كانی تێدایه وه‌ك (ئه‌ی- بی و بی٦ و ڤیتامین ئی). هه‌روه‌ها ئاسن و خوێی تێدایه وه‌كو سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم، خواردنی چوالە چەندین سوودی گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ دابین دەكات، لەو سوودانەش كە ھەیەتی.
ترشه‌ڵۆكی له‌ش رێكده‌خات له‌به‌رئه‌وه‌ی چواله وه‌كو چاره‌سه‌ری سروشتی باش به‌كاردێت و سیسته‌می ترشه‌ڵۆك رێكده‌خات.
ڤیتامین (ئی) پێكهاتوویه‌كی سه‌ره‌كییه كه له چواله‌دا هه‌یه كه دژه پیربوونه، خواردنی چواله ناهێڵێت نیشانه‌ی پیری له‌سه‌ر روخسار ده‌ربكه‌وێت.
خواردنی چواله رزگاربوونه له كێشی زیادە،چواله چه‌وری له‌ش ده‌مژێت و ناهێڵێت كۆبێته‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كێش دابه‌زێت.
ئه‌و ترشه‌ڵۆكه چه‌ورییه‌ی كه چواله تیَدا هه‌یه پارێزگاری له دڵ ده‌كات و له نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت. هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆرستڕۆڵی خراپ ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ .
فسفۆڕی تێدایه ئه‌وه‌ش سوودی بۆ ئێسك و دان هه‌یه.