تەندروستی

سێ جۆر هەوکردنی لەوزەتێنەکان بزانە

نها نیوز- هەواڵەکان

دكتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، هەوکردنی لەوزەتێن چەند جۆرێکی هەیە لەوانەش هەوكردنی توندی لەوزەتێن، کە نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی نێوان 3 بۆ 5 ڕۆژدا، هەروەها، هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن، کە نەخۆش لەماوەی ساڵێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.

دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی قوڕگ و گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژەی بە جۆرەکانی هەوکردنی لەوزەتێن کردووە و ئاماژەی بە چەند خاڵێک داوە.

یەکەم، هەوكردنی توندی لەوزەتێن: نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی نێوان 3 بۆ 5 ڕۆژدا

دووەم، هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن: نەخۆش لەماوەی ساڵێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.

سێیەم، هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن: نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و بۆنی ناخۆشی دەم،ئاوسانی لیمفە گرێکانــی مل.

س.ڕ
2024-03-04
زیاتر...