تەندروستی

وتەبێژی تەندروستی: لەعێراق منداڵ توشی نەخۆشی ئایدز بووە

نها نیوز - هەواڵەكان

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند"تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی ئایدز لەعێراق تۆمار كراوەو ژمارەیەك لەو تووشبووانەش منداڵن و تەمەنیان خوار چوار ساڵە".

وتەبێژی تەندروستی عێراق ئەوەشی وتوە "عێراق لەڕیزی ئەو وڵاتانەدایە كە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز تێیاندا كەمن" .

ئەوەشی خستوەتەڕوو "لەناوئەو تووشبووانەدا حەوت منداڵیان تەمەنیان لەخوار چوار ساڵەوەیە، بەشێكی هۆكارەكانی سەرەكی تووشبوونیش بەم نەخۆشیە  كەڵەشاخ و تاتۆكردن بەشێكن لەهۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەعیراقدا".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراقە ئەوەشی روونكردۆتەوە كە لە ئێستادا  تووشبوانی نەخۆشی ئایدز دەتوانن لەناوەندە تایبەتمەندەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق چارەسەر وەربگرن.


2024-02-29
زیاتر...