تەندروستی

به‌ به‌رده‌وامی هه‌ست به‌ سه‌رمای زۆر ده‌كه‌ی؟ هۆكاره‌كانی بزانه‌


زۆرن ئەو کەسانەی کە بەردەوام هەست بەسەرما دەکەن، بەتایبەت تەزینی دەست و قاچەکان، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکێک پسپۆڕ چەند هۆکارێک دیاریدەکات کە وادەکات کەسەکە بەردەوام هەست بە سەرما بکات لە لەشیدا.

دکتۆرە هەڤین کەمال، پسپۆڕی بەنج و ئازار شکاندن، چەند هۆکارێک دیاریدەکات کە دەکرێت کەلە کەسێکدا هەبن بۆ ئەوەی بەردەوام هەست بەسەرما و تەزینی دەست و قاچەکانی بکات، یەکیک لەوانە کەمخوێنی بە تایبەت لە دەست و قاچدا بەهۆی کەمی خرۆکە سورەکانەوە، دەبێتە هۆی کەمبونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.

هەروەها، کەم ئیشکردنی غوددەی دەرەقی و نەخۆشی ڕاینۆد کە نەخۆشییەکی بۆرییەکانی خوێنە و هەستیار دەبن بەرامبەر سەرما و سترێس گرژدەبن و پەنجەکانی دەست و قاچ شین دەبن و سارد و سڕ دەبن.

 نەخۆشییەکانی گورچیلە، نەخۆشی شەکرە جۆری 2، نەخۆشی خوێنبەربونی پەلەکان یاخود هەوکردنیان،  ئەنۆ ڕوکسیا نیرفۆسا، ھەڵامەت یاخود فلو، تێکشکاندنی دەمارە کان لە پەلەکاندا. کەمی ڤیتامین B12،  کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا : ئایا بەھۆی کەم خوێنیەوە بێت یاخود خوێن بەربوونەوە بێت یاخود کەمی ھەڵمژینی بێت لە گەدەدا، ئەمانەش بەچەند هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێن بۆ ئەوەی کەسەکە بەردەوام هەست بە تەزینی لەش بکات.
2020-02-05
زیاتر...