کوردستان

پەیامێك لە بافڵ تاڵەبانیەوە: ئێمە ئامادەین


سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی ئامادەی هەڵبژاردنە و ناکرێت چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی لە دیدارێكدا له‌گەڵ (ماکسیم رۆبین) کونسوڵی روسیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەی هه‌ڵبژاردن، لێدانە لە خواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، "جگە لەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنوسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت".

بەوتەی سەرۆکی یەکێتی حزبەکەی ئامادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو وادەیەی دیاریکراوە.
2024-04-18
زیاتر...