کوردستان

لەسەر تووشبونی وەزیرێکی پارتی بە نەخۆسی شێرپەنجە ڕونکردنەوە دەدرێت


لەبارەی دەنگۆی نەخۆشکەوتن و دەستلەکارکێشانەوەی، وەزیری دەرەوەی عێراق  رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە راست نین، "نە نەخۆشم، نە دەستم لەکارکێشاوەتەوە."
 
د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاند  "بەمزووانە دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم."
 
لە بەشێک لە میدیا و سۆشیاڵمیدیای عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە دوو رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە د. فوئاد حوسێن نەخۆشە و تووشی شێرپەنجە بووە.

د. فوئاد حوسێن پۆستی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقی هەیە لەنێو حکومەتی عێراق لە پشکی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان. 
2024-04-18
زیاتر...