جیهان

سزا قورسەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەستپێدەکات


ئەمریكا جموجۆڵەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرك كۆتوبەند دەكات و رێگەنادات لە دەرەوەی بیناكانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان هاتوچۆبكات.

پێدەچێت سزا چاوەڕواندەكراوەكانی ئەمریكا دژی ئێران لە دوای هێرشەكەی بۆ سەر ئیسرائیل، تەنها بەلایەنی سەربازییەوە نەوەستێت، بەڵكو سزای دیپلۆماسیش لەخۆ بگرێت، كە تایبەتە بەجوڵەی وەزیری دەرەوەی ئێران.

راپۆرتە میدیاكانی ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكەن، ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆتوبەند بەسەر جموجۆڵەكانی حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەریدا دەسەپێنێت، لەمیانی سەردانەكەی بۆ بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك لەم هەفتەیەدا.  

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سەرقاڵی دیراسەكردنی سەپاندنی سزایە بەسەر ئێراندا بەهۆی هێرشەكەی بۆ سەر ئیسرائیل.

تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی، لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، رێگە بەوەزیری دەرەوەی ئێران نادرێت لەدەرەوەی حەوت بارەگاكەی باكورو باشوری بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانهاتن جوڵە بكات، یان دورتر بڕوات.
 
2024-04-17
زیاتر...