نها نیوز ـ ههواڵهكان
سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل داواكاریهكى بهپهله ئاراستهى سوپاى وڵاتهكهى دهكات و داوادهكات خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران پێشکەشبکەن، بەشێک لە میدیاکانی جیهانیش باس لەوەدەکەن، یەکێک لە بژاردەکانی ئیسرائیل هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانە.
ئیسرائیل هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لە ئامادەباشیدان، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران نیگەرانە، لهو ڕوهوه هێرزی هەلیڤی سەرۆکی دەستەی گشتیی سوپای ئیسرائیل وتویهتى:"بەتەواوی لە ئامادەباشیداین و ئێران لە بەرامبەر کارەکانی ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە".
لاى خۆیشیهوه بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە سوپای وڵاتەکەی کردوە بژاردەی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئێران پێشکەشبکەن، بەشێک لە میدیا جیهانیهكانیش بڵاویانكردوهتهوه، ئهگهرى ههیه یەکێک لە بژاردەکانی ئیسرائیل، هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بێت.
لهوبارهیهوه ڕافایل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەدا، نیگەرانن لە ئەگەری ئەوەی ئیسرائیل وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشە موشەکی و درۆنییەکەی ئێران بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
لە بەرامبەریشدا، ئێران هەڕەشە دەکات، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتەسەر وڵات و بەرژەوەندییەکانیان بەتوندی وەڵامدەدەنەوە.
ههر لهو ڕوهوه ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکى بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراوی ڕوسیای ئاشکراکردوە، کە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، وهفدێكى ئێران سەردانی کارگەیەکی تەکنەلۆژیای سەربازیی ڕوسیایان کردوە، بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی هەردوو وڵاتیش هەیانە، پێدەچێت مۆسکۆ تەکنەلۆژیای سەربازی پێشکەوتوو بداتە تاران، بەمەبەستی بەرگریکردن لە خۆی لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل بکرێتە سەریان.