ئابوری

تەیف سامی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا

نها نیوز - هەواڵەکان

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، كە هیچ كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە نییە و دەشڵێت "لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشدەكەن".

ئەمڕۆ شەممە، نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراقی رایگەیاندبوو کە لەگەڵ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و دابەزینی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 70 دۆلار، داهاتی مانگانەی نەوت بۆ 9 ترلیۆن دینار دادەبەزێت، بەجۆرێک ترلیۆنێکی بۆ کۆمپانیاکانە و ئەو 8 ترلیۆنەی دەمینێتەوە تەنها بەشی مووچە دەکات.

ئاشکراشیکردبوو کە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا، وەزارەتی دارایی عێراق گرفتار دەبێت بەدەست دابینیکردنی مووچەوە.

لەوبارەیەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێكی بەغدا دڵنیای دەدات کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەكاتی خۆیدا و بەبێ دواكەوتن دابەشدەكرێت.

تەیف سامی جەختیشی کردووەتەوە "ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواكەوتی مووچەی مووچەخۆران دەكات دوورە لە راستییەوە".

بەوتەی وەزیری دارایی عێراق "نەختینەی پێویست لەبەردەستدایە و لەكاتی خۆیدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دابەشدەكرێت.
 
2024-09-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.