ئابوری

لەبارەی مووچەوە زانیاری گرنگ و نەبیستراو ئاشکرا دەکرێت و سەردانەکەی تەیف سامی چارەسەری ریشەیی نابێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق زانیاری نەبیستراو لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە گەشبین نییە کۆبوونەوەکەی هەرێم و بەغدا چارەسەری ریشەی بێت، چونکە لە ناوەند سیاسەت زاڵە. دەشڵێت "هەتا حکومەتی هەرێم  پێکنەهێنرێت پشکی بودجەی ساڵی 2025 یەکلاییناکرێتەوە".

د. ئەحمەد سەفار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت "من باوەڕ ناکەم و گەشتبین نییم ئەو کۆبوونەوانە هەموو کێشەکان چارەسەر بکات، چونکە لە عێراق سیاسەت زاڵە بەسەر هەموو شتێک چونکە سیستەمی دابەشکردنی داهاتە لەسەر کوتلەی سیاسی و حزبی لەبەرئەوە من دەڵێم دەبێت رێککەوتنی سیاسی هەبێت دواتر ئەو رێککەوتنە وەربگێڕدرێت لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە".

د. ئەحمەد سەفار ئاماژە بەوەش دەکات "ئەگەر لەدوای هەڵبژاردن حکومەتێک پێکهات دەتوانن لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکەن پابەند بن بە بودجەی 2025 و پشکی دروست بێت و ئەو کێشە داراییە نەمێنێت، چونکە هەتا حکومەت پێکنەهێنرێت چۆن دەتوانن رێککەوتن بکەن لەگەڵ بەغدا لەسەر پشکی هەرێم و لەسەر بودجە، بەڵام ئەگەر دۆخی سیاسی تەواو نەبێت لە عێراقدا ئەوا کەس ناتوانێت پێشبینی بکات چی روودەدات.

وتیشی "منیش لەگەڵ ئەوەم مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران و خانەنشینان بچێتەسەر بەغدا ئاسانترە بۆ حکومەت لە رووی داراییەوە، بەڵام لە رووی کارگێڕییەوە هەر حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە بۆ دامەزراندن و خانەنشین کردن و تەرفیع و عەلاوە".

لەبارەی خانەنشینانیشەوە سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشی دەکات "خانەنشینانی سەربازی کێشەیەکی گەورەیە ئەوان دەڵێن؛ لەبەر مەسەلەی ئەمنی و قەومی ناتوانن بایۆمیتری بکەن، هەروەها بەغدا داوایکردووە خانەنشینکردن لەسەر چ بنەمایەکە بۆنموونە زۆر کەس هەن خزمەتی زۆریان نەبووە خانەنشین کراون، زۆرکەس لە عێراق نەبوون و لە دەرەوەی وڵاتن بۆیە وردبینی لەوانەدا دەکرێت بۆئەوەی بزانرێت بە یاسایی خانەنشین کراون یاخود نا واتە تەنها بابەتی وربینی و زانیارییە".
 
2024-09-12
زیاتر...