ئابوری

لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانی رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئابی خانەنشینی پێشمەرگە هاوشێوەی پێشوو دابەش دەکرێت، بەڵام بۆ مانگی ئەیلوول هاوتا دەکرێت.

هادى ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانى بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، تائێستا کێشەى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە کە نزیکەى سێ هەزار پلەدارە، چارەسەرنەکراوە.

دەشڵێت "ئەوانەى لە بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کورد بەشداربوون و پلەیان پێدراوە، ئەوانە مووچەکانیان کەمدەکات".

ناوبراو باس لەوەشدەکات "لەبەرئەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنی گرفتى ئەوانین کە بۆ مانگى ئاب بەهەمان لیستى مووچەى مانگى تەمووز خانەنشینانى پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بۆ مانگى ئەیلوول مووچەکانیان هاوتادەکرێت".

هادی ئەکرەم ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەى خانەنشینانى پێشمەرگە بە هاوتاکردنى مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانى سەربازیى عێراق مووچەکانیان زیاددەکات و کەمترین مووچەش دەبێتە 600 هەزار دینار.
 
2024-09-14
زیاتر...