بڕیارێک دژی بانکی ناوەندیی عێراق دەرچوو
نها نیوز – هەواڵەکان
میدیا عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، بە بڕیارێک بانکی ناوەندیی عێراقی پابەندکردووە بە پێدانی 11 ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیایەکی بیانی.
بەپێی زانیاریەکان، هۆکارى سزاکە دەگەڕێتەوە بۆ سکاڵایەکی کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی (CME) کە لە 26ـی شووباتی 2023ـدا لە دژی بانکی ناوەندیی عێراق تۆماری کردبوو.
هۆکارى تۆمارکردنى سکاڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێگرییەکانی بانکى ناوەندى لە دروستکردنی بنکەیەکی نوێی کۆمپانیاکە لە بەغدا و دەستبەسەرکردنی ئەندازیار و کارمەندانی کۆمپانیاکە لەلایەن عێراقەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق بەتۆمەتی پێدانی "زانیاریی ناڕاست و فێڵ و قۆڵبڕین"، کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی داوەتە دادگا و بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیی بۆ ئەندازیارێکیان و هاوکارە میسریەکەی دەرکردووە.
|