ئابوری

بەغدا بۆ ناردنی مووچە بە بەردەوامی مەرجێکی دیکە لە هەرێم داوا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەمەرجێک تەوتین تەواو بکات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەو مەرجەی هەرێم پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە تەواو بکات".

عەوادی، راشیگەیاند ”حکومەتی عێراق بڕیاری داوە سەرجەمی ئەو مووچانە خەرج بکات کە بەهۆی خراپی لیستی مووچەی هەرێمەوە خەرج نەکراون و ناردنی مووچەش لە مانگەکانی داهاتوودا بەند دەبێت بە لیستی مووچەوە و ئەگەر لیستی مووچە کێشەی تێدا بێت پارە نانێرن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی خۆیدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق لە دەقی بڕیارەکیدا ئاشکرایکرد "وه‌زاره‌تى دارایی به‌رده‌وام بێت له‌ خه‌رجكردنى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه‌ به‌هۆى نه‌بووتى ژماره‌ى وه‌زیفییه‌وه‌ مووچه‌كانیان راگیراوه‌، به‌و پێیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كان بۆ دانانى ژماره‌ى وه‌زیفییان له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانانى فیدڕاڵی، ئەمەش به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ى، كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى دیكه‌ى عێراق دانراوه‌. 

هاوکات رونیشیکردەوە‌، ده‌بێت كۆتایی ساڵى 2024 دوا واده‌بێت و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (229 بۆ ساڵى 2022) له‌ 1ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2025ه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانى خه‌رجی له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
2024-09-13
زیاتر...