ئابوری

مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت "رۆژی دووشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دابەش دەکرێت".

لەبارەی مووچەی وانەبێژانی هەولێر و دهۆکیشەوە ناوبراو دەڵێت "بەشێکیان وەریانگرتووە و هەر پەروەردەیەکی ئەو سنوورانە وەریان نەگرتبێت سبەی یەکشەممە وەریدەگرن".

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 38000 مامۆستای وانەبێژ هەیە، کە بەهۆی دانەمەزرادنیانەوە و هاوکات دواکەوتنی مووچەکانیشیان، ساڵانە ناڕەزایەتی بەردەوام دەردەبڕن و خۆپیشاندان دەکەن.
 
2024-09-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.