ئابوری

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی رایدەگەیەنێت، دۆسیەى هاوتاکردنى مووچەى زیندانییانى سیاسى لەگەڵ بەغدا هەنگاوى باشى بڕیوە و لە چەند ئاراستەیەکەوە کاردەکەن بۆئەوەى بتوانن زیندانییە سیاسیەکان بەماف و شایستەکانیان بگەن.

ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لە چەند لایەکەوە هەوڵیانداوە بۆ ئەوەى مووچەکانیان هاوتابکرێت لەوانەش لە رێگەى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق.

دەشڵێت "لە پلانیشماندایە لە داهاتوودا کاتێک سەردانى بەغدا دەکەین، داواى پشتیوانى لە نوێنەرانى کورد بۆ ئەم دۆسیەیە بکەین".

زیاتر لە 19 هەزار زیندانیى سیاسى لە ساڵی 2013ـوە چاوەڕوانى وەرگرتنى مووچەن، بەڵام بەهۆى قەیرانى داراییەوە، مووچەیان پێنەدراوە، لە هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاساى ژمارە 11ى ساڵى 2011، مووچە بە زیندانییانى سیاسى دراوە، مووچەکەشیان لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 500 هەزار دینار.
 
2024-09-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.