ئابوری

لیستی مووچە 53 هەزار ناوی بۆ زیادکراوە


نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، لیستی مووچەی هەرێم 53 هەزار ناوی تری بۆ زیادکراوە و سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی عئراق دەڵێت، ئەمە یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

میدیا عێراقییەکان لە زاەی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردووەتەوە، ئەم کارە لە سنووری هەولێردا کراوەو لای وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی راسپێردراو بۆ بەدواداچوون بە لیستی میلاکاتی هەرێم بووەتە گرفتێکی گەورە.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی وتووە "پارتی هەزاران کادری خۆی دامەزراندووە کە پێشینەی ساڵانی خزمەتیان لە دۆسیەکانیاندا نییە، کە ئەمەش بووەتەهۆی دواکەوتنی ناردنی موچەکانی مانگی حەوت و هەشت، ئەمە سەرباری ئەوەی کۆی بودجەی موچەی هەرێم گەیشتووەتە زیاتر لە تریلۆنێک دینار".
2024-09-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.