ئابوری

گرفتێکی تر لەبەردەم مووچەی خانەنشیناندا دروستبوو

نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات، لەکاتى هەوڵدان بۆ هاوتاکردنى مووچەى کەسوکاری شەهیدان بە هاوتاکانیان لە حکومەتى فیدراڵ پێویستە یاساى شەهیدانى عێراقى هەمواربکرێت و ئەمەش دەبێتە گرفتى یاسایی بەردەم هاوتاکردنەکە، ئەگەرچى بەهاوتاکردنى مووچەکانیان مووچەى شەهیدێکى سەنگەر لە 500 هەزار دینارەوە دەبێتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەیاساى ماف و شایستەکانى شەهیدانى هەرێمى کوردستان، سێ جۆر شەهید هەن، ئەوانیش شەهیدى سەنگەر، شەهیدى جینۆساید و شەهیدى هاوڵاتی، بەڵام لە یاساى عێراقى تەنها یەک جۆر شەهید هەیە، بۆیە ناتوانرێت یاسا عێراقیەکە لە هەرێمى کوردستان جیبەجێبکرێت و مووچەکانیان هاوتابکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، مووچەى شەهیدى سەنگەر لە عێراق لەسەروو یەک ملیۆن و 200هەزار دینارەوەیە، بەڵام شەهیدى سەنگەر لە هەرێمى کوردستان، مووچەکەى لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

رۆژى سێى ئەم مانگە، هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق خرایە بوارى جێبەجێکردن و هەفتەى داهاتوو گفتوگۆکانى هاوتاکردنى مووچەى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەستپێدەکات.

2024-09-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.