ئابوری

تەیف سامی دێتە هەولێر


نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت سبەی وەفدێکی وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆکایەتیی تەیف سامی بێنە ھەرێم و کێشە و تێبینییەکان لە لیستی موچەدا تاوتوێ بكەن.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت سبەی بەسەرۆکایەتیی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق بێتە ھەرێم و لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی ھەرێم تاوتوێ ئەو کێشە و تێبینییانە دەکەن کە لە لیستی مووچەدا ھەیە، وەک بایۆمەتری و ناوی لێکچو، ھەروەھا ئەو موچانەی دراون بە ناوچە جێناکۆکەکان و چەندین بابەتی دیکە.

سەبارەت بە موچەی مانگی ئابیش د. نەرمین مەعروف دەڵێت، دابەشکردنی دەکەوێتە سەر خێرایی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و عێراق.
2024-09-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.