ئابوری

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 31ی ئاب تا 6ی ئەیلول، بڕی 11 ملیار و 433 ملیۆن و 271 هەزار و 899 دینار بووە، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشتر داهاتی سنووره‌كه‌ تا 30ی ئاب، نزیكه‌ی 15 ملیۆن دینار بوو.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە كە بڕی 11 ملیار و 433 ملیۆن و 271 هەزار و 899 دینار بووە كە 83%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 17%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 0%ی داهات بەشێوەی مەقاسە بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەینی رابردوو 30ی ئابی 2024، ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە 24-8-2024 تا 30-8-2024، بڕی 14 ملیارو 911 ملیۆن و 389 هەزارو 843 دینار بووە".
2024-09-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.