ئابوری

ژمارەیەک خانەنشین مووچەیان کەمکرایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرەڕای زیادبوونی مووچەی هەزاران خانەنشینی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکیان مووچەیان کەمبووەتەوە. لەوبارەیەوە بەرپرسی بەشی دابینکردنی مووچەی خانەنشینان دەڵێت "ئەو خانەنشینانە کە مووچەیان کەمبووەتەوە زۆر کەمە و بەڕێژەی %1، کەمبوونەوەکەش لە 10 تاوەکو 15 هەزار دینار تێپەڕناکات".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای نزیک لە پارتی وتووە "زۆرینەی خانەنشینان نزیکەی دوو هێندە مووچەکانیان زیادی کردووە و زیادکردنەکەش بەپێی ساڵانی خزمەت و بڕوانامە و مووچەی بنەڕەتیانە".

لایخۆیەوە سامان سابڕ، بەرپرسی بەشی دابینکردنی مووچەی خانەنشینان رونیکردەوە "کەمترین مووچە بۆ خانەنشینی زیندوو 500 هەزارە و 100 هەزاریش مینحەیە، بە بڕیاری حکومەتی عێراق  دەکاتە 600 هەزار".

ناوبراو ئاشکراشیکرد "ژمارەی ئەو خانەنشینانە کە مووچەیان کەمبووەتەوە زۆر کەمە و بەڕێژەی %1، کەمبوونەوەکەش لە 10 تاوەکو 15 هەزار دینار تێپەڕناکات".

وتیشی "لە 1-1-2014ەوە تاوەکو ئێستا 15 هەزار کەس خانەنشین بوونە، وردبینیکردن لە فایلی ئەو ژمارە زۆرەی خانەنشین کاتی دەوێت، ئێستا بەشێکیان چارەسەر کراون و بۆ مانگی داهاتوو ئەو گرفتانەی هەن چارەسەر دەکرێن".
2024-09-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.