ئابوری

پێش 9/15 بەغدا مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر، پێش ناوەراستی مانگی نۆ بەغدا مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی وت "پێش 15ـی ئه‌م مانگه‌، مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات".

هەورامانی جەختیشیکردەوە "به‌ گه‌یشتنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچە ده‌كات.

وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگریی له‌ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.