ئابوری

سودانی لە بڕیارێکی بەپەلەدا پارەی دیکەی بۆ هەرێم خەرجکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆى کەمى نەختینە پارەى گەنمى جووتیاران بەیەکەوە نەنێردراوە، بەڵام ئەمڕۆ محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خەرجکرد.
 
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی پێوە كردم و رایگەیاند؛ بڕیاری داوە لە قۆناغی یەكەم 200 ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات".

هاوکات سودانی هێمای بۆ ئەوەشکردووە "بەهۆی گرفتی سیولە مانگی داهاتوو بەشەكەی دیكەی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكات".

جێی ئاماژەیە، پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان 590 ملیار دینارە و تاوەكو ئێستا بەغدا تەنیا 74 ملیار دیناری داوە.
 
2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.