ئابوری

(هەژماری من) گەورەترین کێشە بۆ دەستەیەکی حکومەتەکەی دروست دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی دەستەی ژینگەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، رەخنە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەگرێت لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من) و دەڵێت "لە دوێنێوە مووچەی فەرمانبەرانی دەستەكەیان تاوەكو ئێستا نەخراوەتە سەر هەژمارەكانیان".

عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک پەیامێك بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دەنێرێت و دەنوسێت "دەستەی ژینگە تاکە لایەن بووە لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لیستەکەی بێ هەڵە بووە و ماوەی نزیکەی مانگێکە مووچەی فەرمانبەرانی خراوەتەسەر حسابی بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم".

خەیلانی دەشنوسێت "لە لیستی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی بڵاوکراوەتەوە دەبوایە لە رۆژی 3/9/2024 مووچەی فەرمانبەرانی دەستەكە بخرایەتەسەر حسابی (هەژماری من). بەڵام تائێستا پارەکە نەخراوەتەسەر حسابی فەرمانبەران".

وتەبێژی دەستەی ژینگەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم جەختیشی كردووەتەوە كە ئەمە "نیشانەی نەتوانینی بەڕێوەبردنی (هەژماری من)ە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە".
 
2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.