ئابوری

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی هەشت گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشتیان گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وردبینی لە لیستەکان کراوە و زۆربەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی هەشت چارەسەرکراون.

دەشڵێت "بەشێکی کەمی تێبینییەکان ماوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی چارەسەر دەکرێن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت".

بە وتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی بێت، چاوەڕێ دەکرێت تا 10 ڕۆژی تر، پارەی مووچەی مانگی هەشت بگات و دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە.
 
2024-09-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.