ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە سنووری هەڵەبجە و سلێمانی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشبکرێت، بەڵام پێشخراوە و ئەمڕۆ لە سنووری هەڵەبجە و سلێمانی شایستە داراییەکانیان دابەشدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم و تا سبەی پێنجشەممە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
|