هەواڵێکی خۆشی دیکە لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم گەیشت
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی دەستەی خانەنشینیی عێراق، شەش هەزار خانەنشینی نوێ پاداشتی کۆتایی خزمەت وەردەگرن.
دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و ئاشکرایکردووە "پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ زیاتر لە شەش هەزار خانەنشین خەرجکراوە و دەتوانن لە بانکەکان پاداشتەکانیان وەربگرن.
ئەوەش هاتووە "خەرجکردنی پاداشتەکانی کۆتایی خزمەت بەو فەرمانبەرانەیە کە لەماوەی مانگی ئەیلولدا ناویان رەوانەی خانەنشینی کراون بە هێزە سەربازی و ئەمنی و مەددەنییەکانیشەوە".
دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینییان بە 48 کاتژمێر، پاداشتی خزمەتیان بۆ خەرجکراوە و ژمارەیان شەش هەزار و 763 کەس بووە.
جێی ئاماژەیە، بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق کە خانەنشینان مووچەی مانگی تەمموزیان پێوەرگرت، لەمەودوا پاداشتی خزمەتی خانەنشینانی هەرێم بە هەمان بڕ و شێوازیی بەغدا دابەشدەکرێت و مووچەخۆران کۆتا مووچەیان لێکدانی 12 پێدەدرێت.
|