جیهان

ئیسرائیل بەیرووتی بۆردومان کرد و کوژراوی لێکەوتەوە


نها نیوز - هەواڵەکان
سوپای ئیسرائیل باشووی بەیرووتی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی بۆردومانەکەشدا 5 کەس کوژران.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاوی کردەوە، مووشەکێک لەلایەن فڕۆکەیەکی ئیسرائیلییەوە ئاراستەی چەند باڵەخانەیەکی ناوچەی قائیمی باشووری بەیرووت کراوە، هەروەها ئەو ناوچەیەی کە کراوەتە ئامانج، شوێنێکی جەنجاڵ بووە و باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دوکانی زۆری لێیە.

هەروەها بەرگریی شارستانی لوبنان ئاشکرای کردووە، بەهۆی هێرشەکە دوو باڵەخانە ڕووخاون.

هاوکات ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، کە خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکەی ئیسرائیل لە کاتی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی حزبوڵڵا ئەنجام دراوە و 5 کەس کورژاون و 17ی دیکە برینداربوون، کە یەکێک لە کوژراوەکان، سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵڵایە.

ئەو سەرکردەیەی کە کوژراوە ناوی ئیبراهیم عەقیلە ناسراوە بە تەحسین، سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی حزبوڵڵا بووە، جگە لەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی جیهادییە، کە باڵاترین دەزگەی سەربازییە لە حزبوڵڵا.
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.