نها نیوز- هەواڵەکان
لەدوای بریارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بێ ئومێد بوون و باس لەوە دەكەن نازانن بۆ لەمەودوا پشت بە هەرێم یان بەغدا ببەستن و بۆ داواكردنی موچە و مافەكانیان پەنا بۆ چ لایەكیان بەرن.
حەسەن یاسین، موچەخۆرێكی هەرێمە سەر بە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، بەنهانیوزی راگەیاند، چوار ساڵ خزمەتی هەیە و چەند ساڵێكە پلەبەرز كردنەوەی بۆ نەكراوە.
دەشلێت،" پلەبەرز كردنەوە مافێكی سەرەكی فەرمانبەرە لەدوای ئەو هەموو خیۆندن و خزمەتەكەی كە لە بەرێوەبەرایەتییەكەی پێشكەشی دەكات".
بە بێ هیوایشەوە ئەوە باس دەكات، تائێستا هیوایان بە بەغدا بووە و ئێستا گومانیان لە دامودەزگا و بەرپرسانی بەغداش بۆ دروست بووە كە بتوانن مافیان بدەنەوە.
لەو بارەیەوە، نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی دڵنیایی ده‌داته سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران كه هیچ مووچه‌یه‌كی مووچه‌خۆران له به‌غدا نافه‌وتێت، یاساناسێكیش دەڵێت، بەپێی بریارەكە موچەی موچەخۆران پارێزراوە.
ئەمرۆ، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی تایبه‌تبه بابه‌تی وه‌ستانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران ئه‌نجامدا. له دادگاییه‌كه‌دا بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه بەو پێیە، لە خاڵێكی بریاری دادگاكەدا ئاماژە بەوە كراوە، سكاڵاكە لە پسپۆری دادگاكەدا نیە، لە خاڵێكی دیكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، له‌دوای جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی به نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی مووچه پله به‌رزكردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، دڵشاد میرانی، نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی بە نهانیوزی رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به واتای ئه‌وه‌دێت كه له‌دوای پرۆسه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راسته‌وخۆ پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
لەبارەی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ش دەڵێت،" له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته له تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدراڵیدا نییه".
نوێنه‌ره‌ی مامۆستایانی ناڕازی جه‌ختی له‌وەش كرده‌وه، "محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی پێداون كه گه‌ره‌نتی پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكات، له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هیچ مووچه‌یه‌كی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لای به‌غدا نافه‌وتێت، له‌وانه‌یه دوابكه‌وێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نافه‌وتێت".
هاوكات، فەرمان حەسەن، پارێزەری راوێژكار بە نها نیوزی راگەیاند،" بەپێی ئەنجامی دادبینییەكە هیچ مەترسییەك لەسەر موچە و پلەبەرزكردنەوەی موچەخۆران نییە".
پێشی وایە،" لەدوای ئەوەی موچەخۆرانی هەرێم هەژماری بانكیان بۆ دەكرێتەوە، هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی هاوڵاتییەكی عێراقی، لە پلەبەرز كردنەوە و دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆیدا و چەندین جۆر قەرز و پێشینە سوودمەند دەبن".
ئەمە دوای ئەوەدێت، زیاتر لە حەوت ساڵە، لەهەرێمی كوردستان پلەبەرز كردنەوەی فەرمانبەران بە بریارێكی ئەنجومەنی وەزیران راگیراوەو مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو مافەیان زیاتر لە ساڵێكە لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایان تۆمار كردووە.
ش.ح