راپۆرت

لە بەشێک لە ریستۆرانتەکانی سلێمانیدا چی دەگوزەرێت؟

ئاژانسی نها.. راپۆرت

ئاژانسی نها لە رێگەی بەدواداچووونێکدا کە لە بەشێک لە ریستۆرانتەکانی شاری سلێمانیدا ئەنجامیداوە دیوی دووەمی ریستۆرانتەکان ئاشکرا دەکات و وەکو چیرۆک دەیگێڕێتەوە.

بەدواداچوون.. کاتژمێر ٨ی شەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەشێک لە ریستۆرانتەکانی سلێمانی لەماڵ چوومە دەرەوە، سەردانی سێ لە ریستۆرانتە بەناوبانگەکانم کرد، چی دەگوزەرا؟ ئایا ریستۆرانتێکی ئاسایی بوو؟ چیم بینی؟

لە سەرەتادا چووم بۆ یەکێک لە ریستۆرانتەکان و لەگەڵ گەیشتم بە دەرگای ژورەوە لەلایەن پێنج بۆ شەش ئافرەتەوە کە پۆشاکی نیمچەرووتیان پۆشیبوو پێشوازیم لێکرا، لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتم و داوای تەنها یەک نێرگەلەم کرد، ئەوەی نێرگەلەکەی بۆ هێنام رەگەزی کوڕ بوو، بەڵام بیانی بوو، لێرەوە چیرۆکەکە دەستپێدەکات.

لە دەوروبەرم کۆمەڵیک لە خەڵک دانیشتوون و بەدەم خواردنەوە و جگەرەکێشانەوە لەگەڵ ئەو ئافرەتانە رادەبوێرن، نرخی هەر مێزێک کە تەنها لەسەری دابنیشی ١٠ هەزار دینارە، نرخی خواردن و خواردنەوەکانی دیکەش دوو بەرامبەری خواردنەکانی دەرەوەیە، هەر لە ریستۆرانتەکاندا قومار دەکرێت و بڕەپارەیەکی زۆر دەدۆڕێندرێت.

لە سەرەتای دانیشتنەکەمدا چەند جارێک چەند ئافرەتێک کە بەشێکیان تەمەنیان نەگەیشتوببووە ١٨ ساڵ، کە عەرەب و فارس..هتد بوون دەهاتنەلام و نێرگەلەیان لەگەڵ دەخواردم، هەستێکی سۆزدارانەیان پیشاندەدام، یەکێک لە ئافرەتەکان کە تۆزێ کوردی فێرببوو، وتی، گەر دەتەوێت با بچین کاتێکی خۆش بەسەر بەرین، پرسیم چۆن ئەوە ئەکری، وتی تەنها بە ٥٠ هەزار ئەچینە شوێنیکی تایبەت و چیت ویست ئەتوانی ئەنجامی بدەی...

لە یەکێک لە ریستۆرانتەکانی دیکە دوای دانیشتم بەهەمان شێوە کۆمەڵیک ئافرەت بە جلی سەرنجراکێشەوە کە بەشێکیان تەنها جلی خەوتن بوو، هاتنەلام و راستەوخۆ پێیان دەوتم کە بۆ ئەنجامدانی سێکس لەگەڵیان بچین بۆ سەرەوە و بڕی ٦٠ هەزار دینار بۆ ئەم کارە بدەم.

لە ریستۆرانتەکەدا زیاتر لە ٢٠ ئافرەت هەبوو، بەبیانووی مەساجکردن، شوێنی تایبەت ئامادەکرابوو، لە ریستۆرانتێکیان دانس و سەما و خواردنەوە دەکرا و ئافرەتەکان لەکاتی سەرخۆشیدا خۆیان روتدەکردەوە.

لەکۆتایی بەدواداچوونەکەدا دەرکەوت کە بەشیک لە ریستۆرانتەکان بە بیانوی مەساج و خواردن و خواردنەوە بازرگانی بە ئافرەتەوە دەکەن و وەک کاڵایەک مامەڵەیان پێوەدەکەن.

بەپێی یاسا و بڕیارەکانی قائیمقامەکان دروستکردنی شوێنی مەساجکردن بۆ میوانەکانی ریستۆرانت ریگەپێدراو نییە، بەڵام بەشێک لەم ریستۆرانتانە بە ئاشکرا و بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەم یاسا و رێنماییانە ئەم کارە دەکەن.
ئاژانسی نها بۆ ئەو پرسە پەیوەندی بە قائیمقامی سلێمانیەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون لێدوان بدەن تەنها ئاماژەیان بەوەکرد، کە چەند ریستۆرانتێک لەسەر ئەمکارانە داخراوە و چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە.

2020-02-03
زیاتر...
123