وەرزش

ریال مەدرید بە مەرجێک دەسبەرداری مارسێلۆ دەبێت بۆ یۆڤانتۆس

ئاژانسی نھا: وەرزش

یانەی ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە مارسیلۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس داوای ئەلێکس ساندرۆ دەکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ریاڵ مەدریدی ئیسپانی مەرجێکی ھەیە تا دەستبەردای مارسیلۆ دا سیلڤای بەڕازیلی بەرگریکاری یانەکەی بێت بۆ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

رۆژنامەی کۆرێرێ دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی-ش بڵاویکردووەتەوە، یانە مەدریدیەکە داوای ئەلێکس ساندرۆی بەڕازیلی لە خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا دەکات، بۆ رازیبوون لە رۆشتنی مارسیلۆ.

کارگێڕی یۆڤانتۆس ھەوڵ دەدات دوانەیەکی سەرکەوتوو لە نێوان مارسیلۆ و رۆناڵدۆی ھاوڕێیدا درووستبکاتەوە، کە ئەم ھاوینی رابردوو لە ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد.

راگەیاندنەکان دووپاتیدەکەنەوە، رۆناڵدۆ لە ماووی رابردوودا ھەوڵیداوە مارسیلۆ رازی بکات درێسی یۆڤانتۆس بپۆشێت، ھەروەھا باس لەوەش دەکەن، مارسیلۆش دەیەوێت یانەکەی بەجێبھێڵێت، بەتایبەت کە لە ئێستادا وەک پێویست یاری پێناکرێت لەو کاتەوەی سانتیاگۆ سۆلاری بووە بە راھێنەر.

2019-02-20
زیاتر...