ئابوری

قوباد تاڵەبانی: بەبێ بایۆمەتری کێشەی مووچە چارەسەر نابێت


نها نیوز - هەواڵەکان
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەوە رایدەگەیەنێت، کێشەی مووچە لەگەك بەغدا بەبێ بایۆمەتری چارەسەر نابێت.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "
ێش بایۆمەتری نە دەمانزانی کێ فەرمانبەرە، نە دەمانزانی موچە بەکێ دەدەین. نەشماندەزانی کێ دوو موچەی هەیە و کێ بندیوارە".

باس لەوەش دەکات "بەبێ بایۆمەتری نە کێشەی موچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێ، نە حکومەتی ئەلکترۆنی دێتە ئاراوە".

لەکۆتایی پەیامەکەدا هاتووە "بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاکردنی حوکمڕانی بوو لە هەرێمی کوردستان".
2024-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.