ئابوری

زانیاری گرنگ لەبارەی مووچەوە گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت و ئەو قسانە بۆ دروستکردنی گومانە لە هەوڵە حکومییەکان.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی لەزاری جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەیی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "مووچەی هەردوو ساڵی 2024 و 2025 بەبێ کێشە دابیندەکرێت و هەر قسەیەکی پێچەوانەی ئەمە بکرێت، بۆ دروستکردنی گومانە لە هەوڵە حکومییەکان".

جەمال کۆچەر دڵنیایشیداوە، کە دابەزینی نرخی نەوت کێشە بۆ مووچە دروستناکات، چونکە پێشتر مووچە دابینکراوە و جگە لەو یەدەگە نەختینەیە گەورەیەی عێراقی خاوەنیەتی و دەتوانێت لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا بەکاری بهێنێت.
2024-09-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.