ئابوری

حکومەتی کاربەڕێکەر وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9ی بۆ بەغدا ئاشکراکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر رایدەگەیەنێت،  هەفتەی داهاتوو خۆیان دەچینە بەغدا و لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەبەین.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ حزبەکەی رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو خۆمان دەچینە بەغدا و لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەبەین و رادەستی حكومەتی عێراقی دەكەن".

راشیدەگەیەنێت "هەموو ئەو پارانەی كە بڕیبویان لە مانگی حەوت، هەمووی دەگەڕێنینەوە، ئەو كات مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت. لیستی مانگی نۆش لەگەڵ خۆمان دەبەین و داوای خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆش دەكەین، بێگومان لەدوای ئەوە ئەویش خەرج دەكرێت".

لەبارەی ئەوەی بە دیاریكراوی كەی ئەو مووچانە لەلایەن بەغداوە خەرجدەكرێن، ئومێد سەباح ئاشکرای دەکات "هەفتەی داهاتوو دەچین، لیستەكان رادەست دەكەین، دوای ئەوە رەنگە دوو رۆژمان پێبچێت، مووچەی مانگی هەشت دەبێت بنێردرێت. دوای دوو هەفتەی تریش دەبێت مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت. ئەمەش رێككەوتنی لەسەر كراوە".
 
2024-09-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.