ئابوری

راوێژکارێکی سودانی لەسەر دەنگۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

راوێژکارێکی سودانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە ئاشکرای دەکات، بابەتێكە بۆ شێواندنی دۆخی سیاسییە و راست نین.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری لەوبارەیەوە دەڵێت "دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی لەسەر دەستەبەركردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی نییە، هەروەها باسكردن لەسەر قەیرانی نەختینەیی دارایی و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و بابەتێكە بۆ شێواندنی دۆخی سیاسییە و راست نین".

بەوتەی راوێژکارەکەی محەمەد شیاع سودانی "عێراق یەكەمجار نییە رووبەڕووی كێشەی دابەزینی نرخی نەوت دەبێتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نییە، نزیكەی چوار ملیۆن و نیو فەرمانبەر دڵنیا دەكەینەوە، كە مووچەكانیان بەتەواوی بیمە كراوە و لەكاتی خۆیدا خەرج دەكرێت".
 
2024-09-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.