ئابوری

حکومەتی عێراق: هەفتەیەکە چاوەڕێی لیستی مووچەین

نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی هەفتەیەکە چاوەڕوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمن کە لیستی مووچەی مووچەخۆرانیان بۆ بنێرێت و ئەوانیش دەست بە وردبینی بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، بڕیاربوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە زووترین کات لیستی مووچەیان بۆ بنێرێت، بەڵام وەک سەرچاوەکە باسی دەکات، ماوەی هەفتەیەکە چاوەڕوانن و تا ئێستا هەرێم لیستی مووچەی بۆ نەناردوون.

دەشڵێت "ناردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان، پەیوەندیدارە بەوەی کە هەرێم بە زوویی لیستی مووچەمان بۆ بنێرێت".
 
2024-09-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.