هەمەڕەنگ

بەرھەمێک بۆ رەمەزان بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ 

خانمە گۆرانیبێژی کورد دینا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بەرھەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە.

دینا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنە لەگەڵ شاعیری گەورەی عەرەب کەریم عیراقی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە بەرھەمێکی نوێی دەبێت بۆ مانگی رەمەزان تێکسەتەکی لە لایەن کەریم بۆ نووسراوە و ئاوازەکەشی وەک ھەمیشە لە لایەن ھەڵکەوت زاھیرە بۆ دانروە.

دینا، یەکێکە لە خوێندکارە نوێیەکانی ئاوازدانەری کورد ھەڵکەوت زاھیر، لە ساڵی ٢٠١٧دەستی بەکاری ھونەری کردووەو خاوەنی چەند بەرھەمێکە، زۆرترین دەرکەوتنی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیردایە بەردەوم وێنەی خۆی و ھەڵکەوت زاھیر لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.


2019-04-10
زیاتر...