هەمەڕەنگ

دیوانی هونەرمەندێكی كورد دەكرێتە زمانی فەرەنسی

 نها نیوز- هەواڵەکان

لەڕێورەسمێكدا لە ئینستیتوتی فەڕەنسی، دیوانی تەمەنی شاعیری كورد ئەحمەد محەمەد لە زمانی كوردییەوە بۆ زمانی فەڕەنسی وەرگێڕدرا.

بەشێك لەهۆنراوەكان لەلایەن بەڕێوەبەری ئینستیتوتی فەڕەنسی و راوێژكاری كلتوری فەڕەنسا فرێدریك تارید بەزمانی فەرەنسی خوێنرایەوە دواتر خاتوونی فەڕەنسی ناتالی بەشێكی تری شیعرەكانی بە زمانی فەرەنسی خوێندەوە.

دواتر شاعیر ئەحمەد محەمەد بەزمانی كوردی شیعرەكانی خۆی خوێندەوە، هونەرمەند فریا عومەریش بە گیتار بەشدار بوو.

رێوڕەسمی دابەشكردنی دیوانەكەی ئەحمەد محەمەد بەزمانی فەڕەنسی بەواژۆی خۆی پێشكەش بەئامادەبووان كرا.

ش.ح

2024-02-25
زیاتر...