کرواسۆن لە ماڵەوە ئامادە بکە
ئاژانسی ن‌ھا: بەشی ھەمەڕەنگ
خانمان هه‌میشە هه‌وڵ ده‌ده‌ن شێوازی نوێی شیرینی فێر بن و ئاماده‌ی بكه‌ن، ده‌توانن شیرینی كرواسۆن له ماڵه‌وه ئاماده بكه‌ن، بەچەندین تامی جیاواز به نۆتێلا یان مره‌با یان هه‌نگوین ئاماده‌ی بكەن، تامێكی خۆشی و هه‌یه و شێوازێكی جوانی هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردن.
پێداوسیتییەکان:
سێ كوپ ئارد
نیو كه‌وچكێكی بچوك خوێ
كه‌وچكێكی گه‌وره خومره
چوار كه‌وچكی بچوك شه‌كر
250 گم كه‌ره‌ی تواوه
یه‌ك كوپ شیر
یه‌ك كوپ ئاو
یه‌ك هێلكه .
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
سه‌ره‌تا ئاو و خوێ و خومره‌و شیره‌كه جوان تێكه‌ڵاو بكه، دواتر هێلكه‌و شه‌كرو كه‌ره‌كه‌ی بۆ زیاد بكه جوان تێكه‌ڵاوی بكه، پاشان ئارده‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌و جوان بیشێله تا ته‌واو یه‌ك ده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌ك وازی لێبهێنه تا هه‌ویره‌كه جوان هه‌ڵدێت، دواتر هه‌ویره‌كه پان بكه‌ره‌وه به شێوه‌ی سێگۆشه بیبڕه‌و نۆتێلا یان مره‌باكه‌ی تێبكه و لوولی بكه، كه‌مێك هێلكه‌ی لێ بده‌و بیكه‌ره فڕنه‌وه تا ده‌برژێت.
|